پرێس کۆنفڕانسی جامی کوردستان لە نێوان هەندرێن و شێروانە کرا
دڵشاد مەعروف: هەموو ئامادەکاری ئەم وەرزەمان بۆ جامی سوپەری کوردستان بووە

یاریگا –
لە یاریگای سیروانی نوێ کۆنگرەی هونەری جامی سوپەری کوردستان لە نێوان هەندرێن و شێروانە کرا.
هەینی ( 17ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) کۆنگرەی هونەری جامی سوپەری کوردستان لە نێوان هەندرێن و شێروانە کرا، دڵشاد مەعروف راهێنەری هەندرێن باسی لە ئامادەکاری تیپەکەی کرد و دەڵێت ئامادەکاری ئەم وەرزەمان بۆ جامی سوپەری کوردستان بووە، راهێنەری هەندرێن زیاتر گووتی:
سەرەتای ئامادەکاری ئەم وەرزەمان ئامانجمان جامی سوپەری کوردستان بووە، بە هەموو شێوەیەک بۆ یارییەکە ئامادەین، داواکارم لە هاندەرانی لە یاریگا ئامادەبن و چێژ لە یارییەکە وەربگرن.
هێمن نازم، کاپتنی هەندرێن باسی لە ئامادەکاری یاریزانەکانی بۆ یارییەکە کرد و گووتی:
یاریزانەکان ئامادەن بۆ یارییەکە و هیوادارم لە رۆژی خۆیان بن، پەیوەندی یاریزانەکان زۆرباشە کە ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێک بۆ سەرکەوتن، ئامانجمانە ئەم جامە بگەڕێنینەوە هەولێر و دەسکەوتێکی تر بۆ یانەکەمان زیاد بکەین.
جامی سوپەری کوردستان لە نێوان هەندرێن و شێروانە، شەممە ( 18ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی دەکرێت.