Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی چێڵسی ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە

شەش هەفتە دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسكا، راهێنەری ئیتاڵی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی كۆڵ پاڵمەری راگەیاند.

لە سەرەتای وەرزەوە كۆڵ پاڵمەر بەهۆی پێكان لە رانیدا دەناڵێنێت و لە دوای ئەوەی گەڕایەوە یاریگاكان دووبارە بەهۆی پێكانەوە دووركەوتەوە.

وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 14:30 بە كاتی كوردستان نۆتینگهام فۆرێست لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر نۆتینگهام، ئینزۆ مارێسكا گوتی:

كۆڵ پاڵمەر بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی شەش هەفتەی دیكە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بەوهۆیەشەوە گومان لە بەشداریكردنی پاڵمەر لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ دەكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button