
یاریگا –
تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تاوەكو ئێستا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلایینەكردووەتەوە.
شتیگن لە هاوینی 2014 لە ریزەكانی بۆرووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانیەوە بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا هەیە.
بارسێلۆنا لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ خوان گارسیا واژۆ كرد و هەروەها گرێبەستی چێزنی نوێكردەوە.
تێر شتیگن ئێستا پێكانی هەیە و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاكان.
🚨🆕 Marc-André ter Stegen has not yet made a decision on whether he will stay at FC Barcelona over the winter or move elsewhere. A transfer is no longer ruled out, despite other reports.
A final decision is still pending. If he stays, he risks ending up on the bench under… pic.twitter.com/vaRf9gxB32
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) October 17, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتێنبێرگ، تاوەكو ئێستا تێر شتیگن بڕیاری لەسەر ئەوە نەداوە كە لە مێركاتۆی زستانەدا لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە یاخود پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات.
هێشتا بڕیاریی كۆتایی نەدراوە، ئەگەر بمێنێتەوە دەترسێت لەسەردەستی لاپۆرتا، دێكۆ و فلیک لەسەر كورسی یەدەک بمێنێتەوە، دەیەوێت بە سەرەكی و بەردەوام یاریی بكات بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری مۆندیالی داهاتوو بكات.
گرێبەستەكەی لە ساڵی 2028 كۆتایی دێت و هێشتا بە گۆڵپارێزێكی ئاست بەرز ناوی دەبرێت.
شتیگن لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 422 یاریی كردووە و 175 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 416 گۆڵی لێكراوە.