Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناو ماڵی بارسێلۆنا تەقەی تێكەوت؛ فلیک لە یامال توڕەیە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان هەواڵێکیان دەربارەی ناو ماڵی بارسێلۆنا، لە پێش یارییەكەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بڵاوكردەوە.

لە گەڕی دووەمی یارییەكانی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی پاریس كۆتاییهات.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كادێنا سێر، لامین یامال لە خۆ ئامادەكاریەكانیان پێش یارییەكەی پاریس سانجێرمان دواكەوتووە.

هانزی فلیک لە یامال توڕە بووە و پێی گووتوە بە سەرەكی بەشداری ناكەیت، تاوەكو دێكۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە دەستێوەردانی كردووە و كێشەكەی نێوانیانی چارەسەر كردووە.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، فلیک تاوەكو ئێستا لە بابەتەكە توڕەیە و ئەوە بە جۆرێک لە كەمكردنەوەی دەسەڵاتی خۆی لە ناو تیمەكەدا دەبینێت، چونكە ئەو یاساكان بۆ هەمووان وەک یەک دەزانێت.

هەروەها لە ناو ئیدارەی بارسێلۆنا لەبارەی ژیانی رۆژانەی لامین یامال نیگەرانن.

هانزی فلیک ئەو یاسایەی داناوە و هەر یاریزانێک درەنگ بگات ئەوا سزای دەدات و پێشتر ماركوس راشفۆرد و رافینیا درەنگ گەیشتوون و فلیک بە بەشدارینەكردن بە سەرەكی سزایداون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button