
یاریگا –
سەرەڕای ئەوەی بە هاوکاریی ئاستە ناوازەکەی عوسمان دێمبێلی پاریس سانجێرمان بووە خاوەنی یەکەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە مێژووی خۆیاندا، دەستکەوتێک کە پێشتر هیچ ئەستێرە و ئەفسانەیەک نەیتوانیبوو ئەنجامی بدا. بەتایبەت سیانەی تۆقێنەری وەک لیۆنێل مێسی، نێیمار داسیلڤا و کیلیان ئێمباپێ.
هەر ئەو نازناوەی مێژووییە بوو کە عوسمانی کرد بە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆریش. کەچی هێشتا پی ئێس جی ئامادە نییە هەمان ئەو مووچەیەی پێ بدات کە سیانەی ناوبراوی سەرەوە لە سەردەمی یاریکردنیان لە یانەکە، وەریان دەگرت.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، مووچەی نێو گرێبەستە نوێیەکەی دێمبێلی زیادکردنێکی گەورەی تێدا دەکرێت بەهۆی ئەو پێگە و ئاستەی یاریزانە فەڕەنسیەکە ئێستا هەیەتی.
بەڵام وەک لە وردەکارییەکاندا ئاشکراکراوە، تەنانەت ئەو زیادکردنەش عوسمان نزیک ناکاتەوە لە مووچەی پێشووی مێسی، نێیمار و کیلیان.
🚨 Ousmane Dembélé’s new contract at Paris Saint-Germain will have a big salary increase to reflect his standing in world football.
However, the new wages are NOT even close to the salaries that Lionel Messi, Neymar and Kylian Mbappé had at their time at the club.
(Source:… pic.twitter.com/bRWq5AkrVT
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 16, 2025