Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

رووداوێکی مێژوویی له ریال مەدرید روودەدات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەبەردەم رووداوێکی مێژووییدایە کە بە درێژایی دروستبوونی بەخۆوەی نەبینیوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە ئاتلێتیک، لەسەر باوەڕی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال، یانەکە بەشێک لە پشکەکانی خۆی دەفرۆشێت.

لەوەتەی دروستبوونیەوە لە 6ی مارسی 1902، یانە مەدریدیەکە رووینەداوە ئەو یانەیە پشکەکانی خۆی بە وەبەرهێنە دەرەکییەکان بفرۆشێت. بەڵام ئەمجارە پێرێزی سەرۆکی مێژوویی، پێی وایە هێنانی وەبەرهێنی بیانی یارمەتیدەر دەبێت تا زیاتر رکابەربێت لەدژی ئەو یانە رکابەرانەی دەوڵەتیان لەپشتە.

سەبارەت بە وادەی ئەو گۆڕانکارییە مێژووییە، کە سەرچاوەکە وە “گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە پەیکەر” ناوی بردووە، ئەوەی ئاشکراکردووە پێرێز مانگی داهاتوو وردەکاریی پلانی ئەم گۆڕانکارییانە لە کۆبوونەوەی گشتی یانەکە پێشکەش دەکات.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button