Loading...
ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

دۆناروما نهێنی هێزی نوێی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات و سه‌رسامه‌ به‌ گواردیۆلا

به‌ڵێن به‌ گه‌یشتنی مۆندیال ده‌دات

Yariga App

یاریگا –

جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی ئیتاڵی متمانەی بە گەڕانەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ جامی جیهانی دووپات کردەوە و هاوکات، سەرسامی خۆی بە پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی نیشاندا

هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا لە دوو مۆندیالی رابردووی 2018 و 2022 به‌شدارنه‌بوو، ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی فیدراسیۆن و یاریزانه‌كان كرا.

لە مانچێسته‌ر سیتی هەست دەکەم لە ماڵی خۆمم

دۆناروما، کە لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند، کە کارکردن لەگەڵ گواردیۆلا ئەزموونێکی جیاوازە.


گوتیشی،

 “گوێگرتن لە گواردیۆلا وات لێدەکات لە قەبارەی خولیای ئەو بۆ وردەکارییەکان تێبگەیت، من بەو شێوەیە خەیاڵم دەکرد، بەڵام ڕاستییەکە لە پێشبینییەکانمی تێپەڕاند، لە سیتی هەست دەکەم وەک ئەوەی لە ماڵی خۆم بم، هیوادارم لێرە ئەزموونێکی درێژخایەنم هه‌بێت.”

سەبارەت بە کێبڕکێی خولی ئیتاڵیا، گۆڵپارێزەکە گوتی،

 “خولی ئەم وەرزە کراوەیە بۆ هەموو ئەگەرەکان، چوار بۆ پێنج یانە هەن کە توانای بردنەوەی نازناوەکەیان هەیە، بەڵام من پێم وایە میلان خاوەنی ئامانج و کەسایەتیی پێویستە بۆ بردنەوەی سکودیتۆ.”

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و گەیشتن بە جامی جیهانی

دۆناروما باسی لە شانسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 کرد، ئیتاڵیا شانسی سەرکەوتنی ڕاستەوخۆی زۆر لاواز بووە، ئەمەش بەهۆی جیاوازییەکی زۆری گۆڵەکان لە بەرژەوەندیی نەرویجی خاوه‌ن پێشەنگی کۆمەڵەی نۆیەم.

لەم بارەیەوە گوتی،

 “نەوەی ئێستا خاوەنی ئازایەتی و یەکڕیزیین بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی پاشک، دابڕان لە مۆندیال دووبارە نابێتەوە، ئەمجارە ئێمە لەوێ دەبین، ئێمە لە هەڵەکانی ڕابردوو فێربووین و هیچ ڕکابەرێک بە کەم سەیر ناکەین. تیپه‌كه‌ یەکگرتووە و یەکڕیزییەکی گەورەی لەگەڵ ڕاهێنەر جینارۆ گاتوزۆدا هەیە.”

لە کۆتاییدا ستایشی گاتوزۆی کرد و گوتی،

 “ئەو ڕاهێنەرێکە کە تەنانەت لەناو یاریگاشدا هەستی پێدەکەیت، زۆر قسە دەکات و هەموو وردەکارییەک ڕوون دەکاتەوە. ناسنامە و متمانەی بۆ گەڕاندووینەتەوە، و ئێمە لەپێناو ئەو و لەپێناو درێسە شینەکەدا دەجەنگین.”

بابەتی زیاتر

Back to top button