Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاری؛ دین هاوسن بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

گومان لە ئامادەبوونی دین هاوسن بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا دەکرێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووتەوە، ریال مەدرید گومانی هەیە دین هاوسن بۆ کلاسیکۆ ئامادەبێت، نایانەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بکەن و مەترسی لەسەر دروست بکەن.

.

دین هاوسن هەفتەی رابردوو بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی قاچی چەپی کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای جێهێشت و پێشبینی دەکرا دوو هەفتە دووربکەوێتەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هاوسن بۆ کلاسیکۆ ئامادە نەبێت، ئەوا ریال مەدرید لە دڵی بەرگری پشت بە ئێدێر میلیتاوی بەڕازیلی و راوول ئاسێنسیۆی ئیسپانی دەبەستێت.

ریال مەدرید لە 26ـی ئۆکتۆبەری 2025، کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەولێر میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button