ئەنشلۆتی: ئەمە هۆکاری دۆڕانەکەمان بوو بەرامبەر ژاپۆن

کارلۆ ئەنشلۆتی باسی هۆکاری شکستی بەڕازیل دەکات بەرامبەر ژاپۆن.
بەڕازیل لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا، دوو یاری دۆستانەی بەرامبەر کۆریا و ژاپۆن ئەنجامدا. لە یاری یەکەمدا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و بە ئاسانی بە ئەنجامی 5-0 براوەبوون، ئەمەش هیوای ئەوەی دروستکرد کە بەڕازیل گەڕاوەتەوە ئاستی راستەقینەی، بەڵام لە یاری دووهەمدا 2-3 دۆڕان بە ژاپۆن.
ئەنشلۆتی سەبارەت بەو یارییە وتی
ئەمە وانەیەکی باش بوو بۆ ئێمە، هەندێک شت هەیە پێویست دەکات لەم یارییەوە فێربین، بە تایبەت لە نیوەی دووهەم. تیمەکە باش یاری کرد بەرامبەر کۆریا بەر لە تەنها دوو رۆژ، لەم یارییەش نیوەی یەکەم باش بووین بەڵام نیوەی دووهەم لاواز بووین.
سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی
زۆر بە باشی دەزانم چی روویدا، کاتێک گۆڵی یەکەممان لێکرا بە هەڵەی خۆمان، یاریزانەکانمان لەرووی دەروونییەوە شڵەژان و ئەمەش گەورەترین هەڵەیە بیکەیت.
گۆڵی یەکەمی ژاپۆن بە هەڵەی بەرگریکارانی بەڕازیل
Takumi Minamino didnt forgive Fabrício Bruno’s mistake! pic.twitter.com/0UBqCWW4DO
— Goals Xtra (@GoalsXtra) October 14, 2025
چاوەڕواندەکرێت تیمەکەی ئەنشلۆتی بەردەوام بێت لە یاری دۆستانە تاوەکو کاتی جامی جیهانی 2026 لە هاوینی داهاتوودا، بەڵام لە ئێستادا هیچ یارییەک لە خشتەی هەڵبژاردەکەدا بوونی نیە.