
یاریگا –
دوای سێ مانگ لە نەشتەرگەرییەکەی، پێویستە تێرشتیگن و یانەی بارسێلۆنا بڕیار لەسەر داهاتووی بدەن.
رۆژنامهی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، تێڕشتێگن دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە، بەڵام مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگ لەوانەیە شوێنەکەی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بخاتە مەترسییەوە.
گۆڵپارێزه ئهڵمانیهكه مانگی تەمموزی ڕابردوو نەشتەرگەرییەکی لە بەشی خوارەوەی پشتیدا كرد و چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو بە تەواوی بۆ یارییەکان ئامادهبێت. هەروەها، گۆڵپارێزەکە کێشەکانی پێشووی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە تێپەڕاندووە، کە پەیوەست بوو بە ڕاگەیاندنی ماوەی دوورکەوتنەوەی بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکە.
ئایا تێرشتیگن بارسێلۆنا جێدەهێڵێت؟
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاویکردەوە کە تێر شتیگن دوای گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان، لەگەڵ ڕاهێنەر هانزی فلیک و کارگێڕی یانەکە گفتوگۆ لەسەر داهاتووی خۆی دەکات.
🤔 Operado hace ya tres meses, Ter Stegen y el Barça deben decidir qué hacer una vez tenga el alta médica
✍️ @sergidejuan9 https://t.co/6HCJbKMO8j
— Diario AS (@diarioas) October 14, 2025
بەپێی ڕۆژنامەکە، ئامانجی سەرەکی گۆڵپارێزە ئەزمووندارەکە مانەوەیە لە كاتالۆنیا و شەڕکردنە بۆ بەدەستهێنانی شوێنێکی سەرەکی لە پێکهاتەی فلیکدا، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە مانەوەی لەسەر کورسی یەدەگ لە بارسێلۆنا لەوانەیە ببێتە هۆی لەدەستدانی شوێنەکەی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیالی 2026. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە یولیان ناگلسمانی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا داوای لێکردووە بچێتە یانەیەک کە یارییکردنی بە شێوەی سەرەکی مسۆگەر بکات.
رۆژنامه باسی لهوهشكردووه، تێرشتیگن دەتوانێت لە مانگی یەنایەری داهاتوودا یانەکە جێبهێڵێت، ئینجا بە شێوەی خواستن بێت یان فرۆشتنی یەکجارەکی، بەڵام کێشە سەرەکییەکە مووچە بەرزەکەیەتی.
گرێبەستەکەی تێرشتیگن لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە له ساڵی 2028 كۆتایی دێت.