Loading...
ئیتاڵیا

میلان 100 ملیۆنی دیکەی لە ئیماڕاتییەکان دەستدەکەوێت

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمڕات بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، رێککەوتنە تازەکە بەرامبەر بە 100 ملیۆن یۆرۆ یە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، واتە 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک لە پێناو هێشتنەوەی ناو و دروشمی ئیماڕات لەسەر درێسی یانەکە.

کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماڕات لە 2007 ـەوە هاوبەشی ئەیسی میلانن وەکو سپۆنسەر، بەڵام لە وەرزی 2010-2011 بۆ یەکەمجار ناویان خرایە سەر درێسی یانەکە. لە ماوەی ئەم گرێبەستەدا  ولە 2027دا، یادی 20 ساڵەی دەستپێکی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.

مایکڵ ئۆیتڵ بەڕێوبەری گشتی بازرگانی ئەیسی میلان وتی

تازەکردنەوەی هاوبەشییەکە لەگەڵ ئیمارات درێژەدانە بە یەکێک لە باشترین و مێژووییترین رێککەوتنەکان لە تۆپی پێ دا. ئێمە رێگەیەکی هاوبەشمان لە پێشەوە و داهاتوو و دیدگایەکی پڕ لە ئارەزووی سەرکەوتنمان هەیە. ئیماڕات لە پاڵ ئێمە دەمێننەوە و هاوکاریمان دەکەن بۆ دروستکردنی داهاتووییەکی گەشتر.

ئەیسی میلان لەم وەرزەدا بە ئاستێکی باشتر لە ساڵانی رابردوو دەبینرێت و لە ئێستادا لە پلەی سێهەمی خولی ئیتاڵییە بە جیاوازی تەنها دوو خاڵ لەگەڵ پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button