
یاریگا –
فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە.
یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، گرێبەستی فرێنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندییان تاوکو هاوینی 2029 نوێکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کادینا سێر، دی یۆنگ مووچەی ساڵانەی لە 19 ملیۆن یۆرۆ کەمکراوەتەوە بۆ 9 بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ.
Frenkie. Here to stay. 💙❤ pic.twitter.com/KRKiXOBtli
— FC Barcelona (@FCBarcelona) October 15, 2025
یاریزانە 28 ساڵانییەکە لە هاوینی 2019 لە ئایاکسی هۆڵەندییەوە بەبڕی 86 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە.
دی یۆنگ لە هاوینی 2020 گرێبەستەکەی بۆ شەش وەرزی دیکە و تاوەکو هاوینی 2026 نوێکردەوە، ئەمڕۆش بۆ سێ وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێکردەوە. بەهای ئێستای یاریزانەکە لە بۆڕسە 45 ملیۆن یۆرۆیە.
دی یۆنگ بە درێسی بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەندا بەشداریی 266 یاریی کردووە، 19 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی دروستکردووە.
دوو نازناوی لالیگا، دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە بەدەستهێناوە.