
یاریگا –
یانەی ڕیاڵ مەدرید لهگهڵ کیلیان ئێمباپێ، رووبەڕووی دۆخێکی هەستیار بوونەتەوە کە پەیوەستە بە پێکانێکی نوێی یاریزانەکە و فشارەکانی خولی ئیسپانیا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی دێفێنسا سێنترال، کیلیان ئێمباپێ لە کاتی یارییه نێودهوڵهتیهكان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لە ئەژنۆی ڕاستیدا، تووشی پێکان بووە، ئەمەش وایکردووە کەمپی هەڵبژاردەکەی جێبهێڵێت. سەرەڕای ئەمەش، ئێمباپێ خۆی داوای لە ڕاهێنەر چاپی ئالۆنسۆ کردووە کە بۆ یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر خیتافی بەشداری پێبکات.
🚨Kylian Mbappé y Xabi Alonso ya están advertido de este riesgo que correhttps://t.co/DpdPiAlwRb
— Defensacentral.com (@defcentral) October 15, 2025
تیمی پزیشکی یانەی شاهانە هۆشدارییەکی توندیان داوەتە چاپی ئالۆنسۆ سەبارەت بە مەترسییەکانی بەپەلە بەشداریکردنەوەی ئێمباپێ له یارییهكان. پزیشکەکان ئێستا لە حالەتی هەڵسەنگاندنی وردی دۆخی یاریزانەکەدان بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە یاریپکردنی نابێتە هۆی قورسترکردنی پێکانەکەی.
یارییەکەی بەرامبەر خێتافی بۆ ڕیاڵ مەدرید گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بردنەوەیان پێش یاری کلاسیکۆ، پێگەیان لە پێشەنگی لالیگا بەهێزتر دەکات.
لە کۆتاییدا دێفێنسا سێنترال جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرچەندە ئێمباپێ سوورە لەسەر یارمەتیدانی تیپەکەی، بەڵام چاپی ئالۆنسۆ ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێت بڕیارێکی ژیرانە بدات بۆ پاراستنی تەندروستی ئەستێرە فەرەنسییەکە.