Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوو ئەستێرەی دیکەی ریال مەدرید گەڕانەوە مەشقەکان

Yariga App

یاریگا –

دانی کارڤاخال و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدیان کردووە.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، کارڤاخال و ترێنت بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆیان کردووە و بۆ یەکەمجار لەدوای پێکانەکانیان لەسەر چیمەنی یاریگا مەشقیان کردووە.

کارڤاخال لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

ریال مەدرید گەشبینە بەوەی بۆ یاریی کلاسیکۆ هەردوو بەرگریکارەکە بگەڕێنەوە و بتوانن بەشدایی بکەن.

هاوکات هەر ئەمڕۆ فرانکۆ ماستانتونۆ هێرشبەری تیپەکە گەڕاوەتەوە مەشقەکان و بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە.

ئاڕنۆڵد لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر خێتافی، کیلیان ئێمباپێ و ماستانتونۆ ئامادە دەبن.

یەکشەممە 19ـی ئۆکتۆبەری 2025، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا دەبێتە مواینی خیتافی.

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقەکان

بابەتی زیاتر

Back to top button