دێمبێلێ دوای بردنەوەی باڵۆن دۆر داوایەکی سەیر لە پاریس سانجێرمان دەکات
بەرزکردنەوەی مووچە...

یاریگا –
عوسمان دێمبلی، دوای ئەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025ی بەدەستهێنا، داوای “زیادکردنی بەرچاو”ی مووچەکەی لە پاریس سانجێرمان کرد.
لەدوای بەدەستهێنانی باڵۆن دۆر لە رێکەوتی 22ـی مانگی رابردوو، هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان داواکارییەکانی لە یانەکەی زیادی کردووە. بەگوێڕەی زانیارییەکانی RMC، عوسمان دێمبێلێ داوای لە بەڕێوبەرایەتی یانەکەی کردووە مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بکەنەوە.
لویس ئۆ کامپۆس، پێشووتر لە بەرنامەیەکی تایبەت بە RMC رایگەیاندبوو کە، سیاسەتی نوێی بەرزکردنەوەی مووچەی پاریسییەکان “هەموو یاریزانەکان” دەگرێتەوە، تەنانەت عوسمان دێمبلی ئەگەر ئەو خەڵاتە بەناوبانگەش بەدەستنەهێنێت.
💸 Selon nos informations RMC Sport, Ousmane Dembélé a demandé une “grosse revalorisation salariale” au PSG, à la suite de son succès au Ballon d’Or.
Une situation que va devoir gérer le club, qui se veut désormais moins perméable à ce genre de demandeshttps://t.co/mc27OzkJPE pic.twitter.com/KMsGRPVW48
— RMC Sport (@RMCsport) October 15, 2025
لە دێژەی قسەکانیدا گوتی:
یانەکە لە هەموو یاریزانەکان گرنگترە. سیاسەتی پاریس سانجێرمان بریتییە لە دروستکردنی تیپێک. سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمای شایستەیی یاریزانەکانە؛ کاتێک خۆت بسەلمێنێت ئەوا داهاتی زیاتر بەدەست دەهێنیت. جیاوازی نییە ئەستێرەی یانەکە بیت یان نا. ئەوە سیاسەتێکە کە یانەکەمان پەیڕەوی دەکات.
تاوەکوو ئێستا دیار نییە پاریس سانجێرمان سەبارەت بە داواکاری هێرشبەرەکەی کە گرێبەستی تاوەکوو ساڵی 2028 هەیە چ بڕیارێک دەدات. بەڵام پاریس سانجێرمان نایەوێت هەڵەکانی رابردوو دووبارە بکاتەوە و دیسان ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست بدات. ئیدارەی یانەکە مامەڵەی تایبەتی لەگەڵ دۆنارۆما نەکرد، سەرەڕای ئەوەی یەکێک بوو لە بنەما سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ. گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە نەیتوانی لەگەڵ یانەکە بگاتە رێککەوتن چونکە داوای بەرزکردنەوەی مووچەی دەکرد و ئەوەش لەگەڵ سیاسەتی یانەکەدا هاوتەریب نەبوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارە پاریسی جێهێشت.