Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقەکان

Yariga App

یاریگا –

فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید.

ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، فرانکۆ ماستانتونۆ هێرشبەری تیپەکە گەڕاوەتەوە مەشقەکان و بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی کردووە.

ماستانتونۆ لە مەشقەکانی ئەمڕۆ

ماستانتونۆ بەهۆی پێکان کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی جێهێشت و بەشداری هەردوو یاریی بەرامبەر ڤێنێزوێلا و پوێرتۆ ریکۆی نەکرد.

یەکشەممە 19ـی ئۆکتۆبەری 2025، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی نۆیەمی لالیگا دەبێتە مواینی خیتافی.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لەکۆی 8 یاریی خاوەنتی حەوت بردنەوە و دۆڕانێکە، بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button