Loading...
ئه‌وروپاگرنگترین

ئێستا؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێک بڵاودەکاتەوە

بەهۆی ریکۆردە مێژووییەکە..

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی بوون بە گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

شەوی رابردوو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026، هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی هەنگاریا بووەوە و یارییەکە 2-2 کۆتایی هات، هەردوو گۆڵەکەی پۆرتوگال، کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریکرد.

کریستیانۆ کۆی گۆڵەکانی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال گەیاندە 41 گۆڵ، پێش کارلۆس رویزی ئەرجەنتینی کەوت و بووە گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکان، دۆن بەو بۆنەیە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.

شاراوە نییە نوێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ من واتایەکی زۆری هەیە، بۆیە زۆر شانازی دەکەم ئەم دەستکەوتەم لەگەڵ پۆرتوگال بەدەستهێناوە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی یارمەتیاندام بگەمە ئێرە، لە مانگی نۆڤێمبەر دەتانبینمەوە بۆ سەرخستنی پۆرتوگال بۆ جامی جیهانی.

هەر بەو بۆنەیە جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی لە ئەفسانە پۆرتوگالییەکە دەکات.

بژیت کریستیانۆ بۆ تۆمارکردنی 41 گۆڵ، پیرۆزبایت لێدەکەم بۆ بوون بە گۆڵکاری مێژوویی پاڵاوتنەکانی مۆندیال، ریکۆردێکی دیکەی باوەڕپێنەکراو بۆ یاریزانێکی گەورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button