Loading...
ئاسیاعێراقگرنگترین

هیوا ماوە؛ عێراق چۆن ده‌گاته‌ مۆندیال؟

عێراق لە ڕێگەی پاشکۆوە هەوڵی مۆندیال دەدات

Yariga App

یاریگا –

دوای یارییەکی چارەنووسساز هەڵبژاردەی عێراق نەیتوانی بلیتی گەیشتنی ڕاستەوخۆ بۆ جامی جیهانیی 2026 بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لە یاریگای جەوهەرە لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە یەکسانبوون.

بەم ئەنجامە، شێرەکانی ڕافیدەین لە پلەی دووه‌می کۆمەڵەکەیاندا مانەوە و خەونی گەیشتنی ڕاستەوخۆیان بۆ مۆندیال دوای 38 ساڵ کۆتایی هات. بەڵام، هێشتا هیوا بە تەواوی لەدەست نەچووە و دەرگایەکی تر بە ڕوویاندا کراوەتەوە.

قۆناخی پێنجەمی پاشکۆی ئاسیا: ڕووبەڕووبوونەوەی چارەنووسساز لەگەڵ ئیمارات

ئێستا، هەڵبژاردەی عێراق دەبێت لە قۆناخی پێنجەمی پاشکۆی ئاسیادا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات ببێتەوە. ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بە شێوەی چوون و هاتن ده‌كرێت:

  • یاریی چوون: لەسەر خاکی ئیمارات،له‌ 13ـی تشرینی دووەم مانگی 11به‌رێوه‌ده‌چێت
  • یاریی گه‌ڕانه‌وه‌: لەسەر خاکی عێراق، له‌ 18ـی تشرینی دووەم مانگی 11 ده‌كرێت

براوەی کۆی هەردوو یارییەکە، بلیتی گەیشتن بە پاشکۆی جامی جیهانی بەدەست دەهێنێت، کە دواین وێستگەیە بۆ گەیشتن بە خەونی مۆندیال.

پاشکۆی جیهانی چییە و چۆنە؟ دوو بلیتی کۆتایی

براوەی نێوان عێراق و ئیمارات، دەچێتە پاڵەوانێتییەکی بچووککراوەوە کە پێی دەوترێت پاشکۆی جامی جیهانی. سیستەمی ئەم پاڵەوانێتییە بەم شێوەیەیە:

  • شه‌ش هەڵبژاردە لە کیشوەرە جیاوازەکانەوە بەشداری دەکەن و کێبڕکێ لەسەر دوو بلیتی کۆتایی بۆ مۆندیال دەکەن.
  • هەڵبژاردە بەشداربووەکان:
    • دوو هەڵبژاردە لە ئەمریکای باکوور.
    • براوەی (عێراق/ئیمارات) لە ئاسیا.
    • یەک هەڵبژاردە لە ئەفریقا.
    • هەڵبژاردەی بۆلیڤیا  لە ئەمریکای باشوور.
    • هەڵبژاردەی کالیدۆنیالە ئۆقیانووسیا.
  • شێوازی یارییەکان:
    • یارییەکان لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو واته‌  (مانگی 3) لەسەر خاکێکی بێلایەن ده‌كرێت (بەپێی سەرچاوەکان ئەگەری هەیە لە مەکسیک بێت).
    • چوار هەڵبژاردەی خاوەن نزمترین ڕیزبەندی، یاریی پێش کۆتایی لەنێوان خۆیاندا دەکەن.
    • دوو هەڵبژاردەی خاوەن بەرزترین ڕیزبەندی، ڕاستەوخۆ دەگەنە یاریی کۆتایی.
    • براوەی هەردوو یاریی کۆتایی، بە فەرمی دەگاتە جامی جیهانیی 2026.

بەم شێوەیە، ڕێگاکە بۆ شێرەکانی ڕافیدەین سەختتر بووە، بەڵام هێشتا هیوا ماوە و دوو ڕووبەڕووبوونەوەی چارەنووسساز لە مانگی داهاتوودا چاوەڕێیان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button