
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ زیاتر هەڵکشانی تەمەنی، زیاتر بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردی مێژوویی و تۆمارکردنی ژمارەی نوێ.
لە گەڕی چوارەمی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەم، پۆرتوگالی سەرووی ریزبەندی لەنێو خاکی خۆی میوانداریی هەنگاریای کرد. یانەی میوان هەر لە خولەکی 8 گۆڵی کردنەوەی یارییەکەیان تۆمارکرد، بەڵام سەرکردەی پۆرتوگالییەکان هەر لەو گێمەدا و لە خولەکی 22 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. دواتریش پێش فیکەیی کۆتایی گێمەکە، جارێکیتر تۆڕی هەنگارییەکانی بەسەرکردەوە و ئەنجامەکەی گۆڕی بۆ 2-1.
بەو دوو گۆڵە، ئەفسانەکەی مادێرا ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لە مێژووی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بەرزکردەوە بۆ 40 گۆڵ و بەفەرمی پێش کارلۆس رویزی گواتیمالی دایەوە کە بە تۆمارکردنی 39 گۆڵ ریکۆردەکەی بەناوەوە بوو بە جیاوازیی 3 گۆڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی خاوەنی پلەی سێیەم.
𝐖𝐎𝐑𝐋𝐃 𝐂𝐔𝐏 𝐐𝐔𝐀𝐋𝐈𝐅𝐘𝐈𝐍𝐆 𝐓𝐎𝐏 𝐒𝐂𝐎𝐑𝐄𝐑 𝐎𝐅 𝐀𝐋𝐋 𝐓𝐈𝐌𝐄 🌎🏆
𝘼𝙉𝙊𝙏𝙃𝙀𝙍 record for Cristiano Ronaldo! 🇵🇹 pic.twitter.com/ZaJnJqzRIc
— 433 (@433) October 14, 2025
لە کۆی 5 باشترین گۆڵکاری مێژووی پاڵاوتنەکان، جگە لە مێسی تەنها رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەبینرێت کە ئەو ئەستێرە پۆڵەندیە خاوەنی 33 گۆڵە.
هەر بەو دوو گۆڵەی ئەمشەوی، کریستیانۆ کۆی گۆڵەکانی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە گەیاندە 948. لەو ژمارەیە، 143 گۆڵی بە درێسی پۆرتوگالەوە بووە.