زانکۆی جیهان چەند یاریزانێکی ئاستبەرزی گواستەوە ریزەکانی
ئامانجی زانکۆی جیهان سەرکەوتنە بۆ ریزی نایاب

یاریگا –
زانکۆی جیهان چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی گواستەوە ریزەکانی و ئامانجی ئەم وەرزەشیان گەیشتنە بە ریزی نایابی کوردستان.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی پلە یەکی کوردستان و سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب، یانەی زانکۆی جیهان چەند گرێبەستی ئاست بەرزی راگەیاند، گەشیار حەمە کەریم یاریزانی وەرزی رابردووی پیشەسازی و رەنجاو موسلیح یاریزانی پیشەسازی بە فەرمی پەیوەندیان بە زانکۆی جیهانەوە کرد.
زانکۆی جیهان سەرکەوتوو بوو لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان تاهیر عەلی کە وەرزی رابردوو لە شەقڵاوە یاریی دەکرد، عەلی کاروان هێرشبەری وەرزی رابردووی هەولێر و ئۆڕهان نەجات یاریزانی پێشووی بەلەدیەی موسڵ بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە.
وەرزی رابردوو زانکۆی جیهان بە 25 خاڵ ریزبەندی چوارەمی خولی پلە یەکی کوردستانی بە دەست هێنابوو، ئەم وەرزەش تیپەکە ئامانجیەتی کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب بکات، لەم وەرزەی خولی پلە یەکیش چوار یانە سەردەکەوێت بۆ ریزی نایابی کوردستان.