Loading...
کوردستان

شەقڵاوە راهێنەری نوێی بۆ تیپەکەی دەست نیشانکرد

شەقڵاوە بەهێزەوە بەشداری خولی پلە یەکی کوردستان دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی شەقڵاوە بەشداری خولی پلە یەکی کوردستان دەکات و راهێنەری نوێی بۆ تیپەکەی دیاریکرد.

بە مەبەستی بەشداریکردنێکی بەهێز لە خولی پلە یەکی کوردستان، شەقڵاوە دەست بە ئامادەکاریی دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش راهێنەری نوێی بۆ تیپەکە دەستنیشان کردووە، رەفیق سەعید، لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ شەقڵاوە واژۆ دەکات.

دەربارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی بناری سەفین، رەفیق سەعید، تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گووتی:

گفتوگۆمان لەگەڵ کارگێڕی شەقڵاوە لە قۆناخی کۆتاییدایە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستەکەم دەکەم، ئامانجی من و یانەکە گەڕانەوەیە بۆ ریزی نایابی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکارییەکی باش دەکەین بۆ خولەکە.

رەفیق سەعید، پێشووتر راهێنەرایەتی یانەکانی سۆران و رانیە و چوارقوڕنەی کردووە، پێنج وەرز بەر لە ئێستا توانی یانەی سۆران لە خولی پلە یەکی کوردستانەوە سەربخات بۆ ریزی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button