Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ سەبارەت بە پێکانەکانی ریال مەدرید لە کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا –

هەواڵی نوێ بڵاوکرایەوە پەیوەست بە دۆخی پێکانەکانی ریال مەدرید پێش یاریی کلاسیکۆ کە 26ی ئەم مانگە لە میانی یەکەمین رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە لالیگا بەڕێوەدەچێت.

هێڵی بەرگری ریال وەک نەخۆشخانەیەکی لێهاتووە. ئانتۆنی رۆدیگەر لە مانگی رابردووەوە، فێرلان مێندی لە ئاپرێلەوە، دانی کارڤاخالیش لە شکستە قورسەکەیان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدیش لە 16ی مانگی رابردووەوە بەرامبەر مارسیلیا لە رانیدا، وایکرد مێرێنگی لە تواناکانیان بێبەش بوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، گەشبینیەک لە ریزەکانی مەدریدا هەیە بەوەی هەریەکە لە کارڤاخال و ئاڕنۆڵد بۆ یاریی کلاسیکۆ دەگەڕێنەوە.

تیمەکەی چابی ئاڵۆنسۆ پێش جەنگەکەی بارسێلۆنا، بەرامبەر خیتافی لە 19ی ئەم مانگ و، لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر یوڤێنتوس لە 22ی مانگ یاریی دەکەن.

دوای 8 هەفتە لە یارییەکانی خولی ئیسپانی، ریال بە 21 خاڵ پێشەنگ و، رکابەرە مێژووییەکەشی بە 19 خاڵ ریزبەندیی دووەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button