Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی ئەستێرەیەكی دیكەی راگەیاند

پێكان واز لە یاریزانەكانی بارسێلۆنا ناهێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەی بارسێلۆنا هاتووە:

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە ماسولكەی رانی چەپی تووشی پێكان بووە و ماوەی گەڕانەوەی پەیوەستە بە چاكبوونەوەی.

بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، لیڤاندۆڤسكی بەهۆی پێكانەوە چوار تاوەكو شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

بارسێلۆنا ئێستا هەریەك لە یاریزانان لامین یامال، فێرمین لۆپێز، رافینیا، فێران تۆرێس، دانی ئۆلمۆ، خوان گارسیا، تێر شتیگن گاڤی و لیڤاندۆڤسكی پێكانیان هەیە و چارەنووسیان بۆ یارییەكانی داهاتوو نادیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button