ئانچێلۆتی مەرجەکانی بانگهێشتکردنەوەی نێیمار دەستنیشان دەکات
مۆندیال زۆری نەماوە !

یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل مەرجەکانی گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ ریزەکانی سامبا دەستنیشان دەکات.
ئانچێلۆتی دووپاتیدەکاتەوە، نێیمار لە پلانەکانیدایە، بەڵام دەبێ دۆخی جەستەیی بگاتە ئاستێکی زۆر باش، تاوەکو رکابەری هاوتیمەکانی بکات.
نێیماری 33 ساڵان، دوو ساڵە هیچ یارییەکی بۆ بەڕازیل نەکردووە. زۆری پێکان رێگری لەبەردەم خۆئامادەکردنی ئەستێرەکە کردووە.
ئانچێلۆتی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ژاپۆن، ستایشێکی زۆری نێیماری کرد و گوتی؛
نێیمار دەتوانێت بەرزترین ئاستی خۆی لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیە پێشکەش بکات، بەڵام دەبێ لەڕووی جەستەییەوە تەواو ئامادەبێت.
بەهرەمەندی نێیمار یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی یاریی نەک تەنیا بۆ بەڕازیل، بەڵکو بۆ هەر هەڵبژاردەیەکی دیکە بکات.
🔙🇧🇷 Carlo #Ancelotti no le cerró la puerta a un hipotético regreso de #Neymar 💣https://t.co/aQuHoeAIn2
— Diario Olé (@DiarioOle) October 13, 2025
نێیمار دوا یاریی بە درێسی بەڕازیل لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 کرد و لەو یارییەش تووشی پێکانبوو.
هەینی رابردوو، بەڕازیل یارییەکی دۆستانەی لەگەڵ کۆریای باشوور کرد 5-0 یارییەکەی بردەوە. لەو یارییەدا هەمووان بە ئاستی بەڕازیل سەرسام بوون.