Loading...
چامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تەواو؛ چامپیۆنزلیگ شێوازێکی هاوشێوەی رەگبی و NBA پەیڕەو دەکات

لە وەرزی 2027-28 شێوازە نوێیەکە جێبەجێدەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەرپرسانی باڵای یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ سیستمێکی نوێ بۆ چامپیۆنزلیگ لە وەرزی 2027-28 جێبەجێدەکەن.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چامپیۆنزلیگی وەرزی 2027-28 تەنیا بە یەک یاریی دەستپێدەکات و یارییەکەش رۆژی سێشەممە لە یاریگای پاڵەوانی وەرزی پێشتر دەکرێت.

یارییەکانی دیکە لە شەوانی چوارشەممە و پێنجشەممە دەکرێن، ئەمەش لەدرێژەی هەوڵەکانی یوێفا بۆ زیادکردنی گرنگی میدیایی و راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری هاندەرانە.

کۆمپانیای UC3 کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان یوێفا و کۆمەڵەی یانەکانی ئەوروپایە، گۆڕانکارییەکەی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکراکرد.

لە ئەڵمانیا و ئەمریکا کاریپێکراوە

چەندین ساڵە ئەم جۆرە سیستمە پەسندکراوە نوێیەی چامپیۆنزلیگ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بۆندسلیگا پەیڕەوکراوە.

وەرزی نوێی خولی تۆپی پێی ئەمریکی (رەگبی – NFL) بە یەک یاریی دەستپێدەکات، تیایدا پاڵەوانی سوپەر بۆوڵ میوانداری یەکەم یاریی دەکات.

خولی باسکەی ئەمریکا (NBA) بەهەمان شێوە بە یەک یاریی دەستپێدەکات و بڕیارە ئەم وەرزە یەکەم یاریی لە نێوان ئۆکلاهۆما سیتی سەندەر و هیوستن رۆکێتس بکرێت.

لەوەتەی ساڵی 2002، بۆندسلیگا بە یەک یاریی لە نێوان پاڵەوانی وەرزی پێشتر لەگەڵ یانەیەکی دیکە لە پشووی کۆتایی هەفتە دەکرێت.

پرێمەرلیگ

تاوەکو ئێستا پرێمەرلیگ سیستمێکی هاوشێوەی پەیڕەو نەکردووە، بەڵام لەدوا دوو سێ وەرزەدا، پرێمەرلیگ بەشێوازێکی هاوشێوە دەستیپێکرد.

ئەم وەرزە، لیڤەرپوولی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە 15ی ئاب/ئۆگەست رۆژێک بەر لە یارییەکانی دیکەی گەڕی یەکەم بەرامبەر بۆرنمس یارییکرد. لە وەرزی 2023-25یش مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی پێشتر لە 11ی ئاب/ئۆگەست بەرامبەر بێرنلی یارییکرد.

راکێشانی سەرنجی میدیایی زیاتر

کۆمپانیای رێلێڤێنت (Relevent)ی ئەمریکی لە وەرزی 2027-28 بۆ یەکەمجار دەبێتە خاوەنی پەخشی تەلەڤزیۆنی چامپیۆنزلیگ.

یوێفا و یانە گەورەکان دەیانەوێت سنووری داهاتی میدیایی پێنج ملیار یۆرۆیی بشکێنن و بۆ ئەمەش پلانێکی تۆکمەیان داڕێشتووە.

کۆمپانیای رێلێڤێنت دەیەوێت سنووری کارەکانی فراوان بکات و لە ئێستاوە کۆمپانیاکانی وەکو ئەپڵ، دازن و نێتفلێکس هەوڵی کڕینی مافی تایبەتی پەخشی چەند یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button