Loading...
ئەفریقاراپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی 2026

کەیپ ڤێرد؛ بچووکترین وڵاتی بەشداربووی مۆندیالی 2026 بناسە

دەکەوێتە نێوجەرگەی زەریای ئەتڵەس و خاوەن خەسڵەتی تایبەتن

Yariga App

یاریگا –

دانیشتوانی کەیپ ڤێرد، ئێستا یەکێکن یان لەوانەیە دڵخۆشترینی جیهان بن، دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیان بۆ مۆندیالی 2026.

یەکەمجارە لە مێژووی وڵاتە ئەفریقییەکەدا بەشداری مۆندیال بکات، دوای پێشەنگایەتیکردنی کۆمەڵەکەی بە 23 خاڵ و سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی کامێرون، کە ناچارە بە پاشکۆ خۆی بگەیەنێتە مۆندیال.

کەیپ ڤێرد لە کۆدوورگە پێکهاتووە و 10 دوورگەی سەرەکی تێدایە، رووبەرەکەی بریتییە لە 4033 کیلۆمەتر چوارگۆشە، لەڕووی رووبەرەوە، دەبێتە بچووکترین هەڵبژاردەی بەشداربووی مۆندیالی 2026.

پێشتر ترینداد تۆباگۆ ناوی وەکو بچووکترین وڵاتی بەشداربوو لە مۆندیال تۆمارکردبوو، بەڵام کەیپ ڤێرد، ریکۆردەکەی شکاند.

کەیپ ڤێرد، دەبێتە دووەم پڕچڕترین ژمارەی دانیشتوانی بەشداربوو لە مۆندیال، کۆی دانیشتوانەکەی دەگاتە 525 هەزار کەس، واتە نیوەی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر.

پێشتر ریکۆردی بچووکترین چڕی ژمارەی دانیشتوانی بەشداربوو لە مۆندیال بەناوی ئایسلاند بوو، کاتێک بە 340 هەزار کەس بەشداری مۆندیالی 2018ی کرد.


25 ساڵ پێش ئێستا، هەڵبژاردەی کەیپ ڤێرد کەمترین یاریی دۆستانەی دەکرد، بەڵام ئێستا بەشداری مۆندیال دەکات و دەبێتە یەکێک لە 9 نوێنەرەکەی کیشوەری ئەفریقا.

هاوشێوەی بەڕازیل، مولاتۆ نزیکەی 70%ی دانیشتوانی کەیپ ڤێرد پێکدەهێنن، 28%ی دانیشتوانانیش ئەفریقین.

مولاتۆ بەو جۆرە کەسانە دەگوترێت، کە لە دایک و باوکێکی تێکەڵ لەدایکبوون، بۆ نموونە دایکێکی ئەفریقی و باوکێکی بە رەچەڵەک ئەوروپی.

کەیپ ڤێرد دەکەوێتە نێوجەرگەی زەریای ئەتڵەسی، لە ساڵی 1456 تاوەکو 1975 لەژێر دەسەڵاتی پۆرتوگال بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button