Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی پەیوەندی بە کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردەوە

سکالۆنی باسی بەشداریکردنی لیۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردەوە و لەوانەیە بەشداری یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر پوێرتۆ ریکۆ بکات.

مێسی بەهۆی یارییەکی دواخراوی ئینتەر مەیامی، هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی جێهێشت و لەگەڵ مەیامی 4-0 لە ئاتڵانتا یونایتدیان بردەوە.

دوای یارییەکە مێسی جارێکی دیکە پەیوەندی بە هاوڕێیانی کردەوە و لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری تانگۆ چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی دۆخی جەستەیی لیۆیە؛

مێسی شەممە یاریی کرد و هیچ کێشەیەکی نییە، تاوەکو ئێستا قسەم لەگەڵ نەکردووە.

دوا یەکەی مەشقەمان بۆ یاریی داهاتوو کردووە، قسەی لەگەڵ دەکەم و بزانم دەتوانێت بەشداری یاریی داهاتوو بکات.

یارییەکەی پوێرتۆ ریکۆ هەر لە مەیامی دەکرێت، بۆیە مێسی بە ئاسانی پەیوەندی بە کەمپەکە کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button