پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V هەنگاریا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی كیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداری هەڵبژاردەی هەنگاریا بكات، لە میانی یارییەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی پۆرتوگال لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 سێ یاریی كردووە و هەرسێ یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر هەنگاریا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.
پاڵەوانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لە سێ یاریی سەرەتادا بە ئەنجامی 5-0 لە ئەرمینیای بردەوە و 3-2 لە هەنگاریای بردەوە، بە گۆڵێكی بێ وەڵامیش لە ئێرلەندای بردەوە.
بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم دێت.
لە بەرامبەردا هەنگاریا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
پۆرتوگال بە بێ جواو نێڤێس رووبەڕووی هەنگاریا دەبێتەوە.
هەنگاریا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال ئامادەیە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال
كۆستا
سیمیدۆ، ڤیێگا، دیاس، مێندێس
ڤیتینیا، نێڤێس، برۆنۆ
سێلڤا، رۆناڵدۆ، نیتۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەنگاریا
تۆت
نیگۆ، ئۆربان، سالای، كێركێز
بۆلا، ستایلس، شافەر، سۆبۆسلای
ڤارگا، لوكاس