Loading...
ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا V بولگاریا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی بولگاریا دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی بولگاریا بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 سێ یاریی كردووە و هەر سێ یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر بولگاریا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.

لە یاریی یەكەمدا بەرامبەر بولگاریا یارییكرد و 3-0 یارییەكەی بردەوە لە یاریی دووەمیشدا بەرامبەر توركیا یارییكرد و 6-0 یارییەكەی لێبردەوە، یاریی رابردووش 2-0 لە جۆرجیای بردەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بولگاریا سێ یاریی كردووە و هەر سێ یارییەكەی دۆڕاندووە بە سفر خاڵ لە ریزبەندی چوارەمە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئیسپانیا بە بێ لامین یامال، فێرمین لۆپێز، رۆدری، دین هاوسن، نیكۆ ویلیامس، گاڤی، گێران تۆرێس و دانی ئۆلمۆ رووبەڕووی بولگاریا دەبێتەوە.

بولگاریاش بە تەواوی یاریزانەكانیەوە ئامادەیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا

سیمۆن

پۆرۆ، لی نۆرماند، كوبارسی، كۆكۆرییا

مێرینیۆ، زوبیمێندی، پێدری

پینۆ، ئۆیارزاباڵ، بایێنا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بولگاریا

میتۆڤ

توریتسۆڤ، دیمیترۆڤ، باژینۆڤ، پیترۆڤ

ستۆیانۆڤ، چۆچیڤ، كرەیڤ

پیتكۆڤ، دیسپۆدۆڤ، كیریلۆڤ

بابەتی زیاتر

Back to top button