Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ هاونیشتمانیەکی خۆی رازی دەکات پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ خەریکی رازیکردنی ئەستێرەیەکی هاونیشتیمانیەتی بۆ پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە.

لە چەند مێرکاتۆی رابردوودا ریال تامەزرۆ بووە بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما کوناتێ لە لیڤەرپوول، بەڵام لەمپەرەکانی بەردەمی یانە شاهانەکە ئاسان نەبوون ئەگەرچی خودی بەرگریکارەکەش مەیلی لەو ئەزموونە نوێیە هەبوو.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ لە دوایین دوو یاریی هەڵبژاردەکەی قسەی لەگەڵ کوناتێ کردووە و بەهێواشی خەریک رازیدەکات تا هاوینی 2026 بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانە شاهانەوە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە کیلیان پێیوایە ئیبراهیما بەپەرۆشە بۆ ئەو گواستنەوەیە و چاوەڕێی ئۆفەری یانە ئیسپانیەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button