Loading...
ئەفریقاگرنگترینمۆندیالی 2026

هەڵبژاردەی کەیپ ڤێردی ناوی خۆی خستە مێژووی مۆندیالەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی کەیپ ڤێردی بە بردنەوەی 3-0 لە ئیسواتینی له میانی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، ناوی خۆی خستە مێژووی ئەو پاڵەوانێتیە گەورەوە.

کەیپ ڤێردی لە گروپی چوارەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی کامێرۆن، لیبیا، ئانگۆلا، مۆریشیۆس و ئیسواتینی توانی لە ئەنجامدانی 10 یارییدا 23 خاڵ کۆبکاتەوە و سەرووی ریزبەندیی کۆمەڵەکەی بگرێت.

بە بردنەوەکەی ئەمشەو، ڕاستەوخۆ سەرکەوت بۆ مۆندیالی داهاتوو بۆ یەکەمین جار لە مێژوو خۆیاندا.

سەرکەوتنی ئەو هەڵبژاردەیە رووداوێکی مێژوویی بوو، بەوەی بووە دووەم بچووکترین وڵات لە رووی دانیشتوانەوە، خۆیان بگەیەننە مۆندیال.

ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە ئەفریقیە تەنها 600 هەزار کەسی تێنەپەڕاندووە. بەوەش لە دوای هەڵبژاردەی ئایسلاند کە وەک بچووکترین وڵات لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە، لە  مۆندیالی 2018 بەشدارییان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button