
یاریگا –
دوای چەندین گفتوگۆ، دهۆک ڕاهێنەری نوێی دەستنیشان دهكات و یاریگا زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ئاشکرا دەکات
دوای چەند ڕۆژێک لە چاوەڕوانی و مشتومڕ، یانەی دهۆک کۆتایی راهێنەری نوێی بۆ سەرپەرشتیکردنی تیپی تۆپی پێی یانەکە لە له خولی ئهستێرهكانی عێراق دەستنیشان دهكات.
وەک چۆن پێشتر یاریگا لە زاری سەرچاوە تایبەتەکانییەوە ئاماژەی پێکردبوو، کارگێڕی یانەکە لەگەڵ چەندین ناوی دیاری عێراقی لە گفتوگۆدا بووە، بەڵام لە کۆتاییدا لەگەڵ یەکێکیان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی “یاریگا”
پێشتر، یاریگا لە راپۆرتێکدا و لەسەر بنەمای زانیاریی پشتڕاستکراو ئاشکرای کردبوو کە یانەی دهۆک دوو بژاردەی سەرەکی لەبەردەستدایە بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی، کە بریتی بوون لە ئەحمەد سەڵاح و عەبدولغەنی شەهد. ئهگهر لهگهڵ ئهم دووانه نهگهیشته رێكهوتن پلانی دووهم ئەیوب ئۆدیشۆ دهبێت.
یانەی دهۆک سەرەتا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەحمەد سەڵاح و عەبدولغەنی شەهد دەستپێکردبوو و پلانی ئەوە بوو کە ئەگەر لەگەڵ هیچ کام لەم دوو ڕاهێنەرە نەگاتە ڕێککەوتن، ئەوا گفتوگۆ لەگەڵ ڕاهێنەری ئەزمووندار ئەیوب ئۆدیشۆ دەست پێبکات.
گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ عەبدولغەنی شەهد
لە دوایین پێشهاتدا و بەپێی ئەو زانیارییە باڵایانەی کە جارێکی تر دەست یاریگا کەوتوون، یانەی دهۆک دوای چڕکردنەوەی گفتوگۆکانی، لەگەڵ ڕاهێنەری ناسراو و خاوەن ئەزموون، عەبدولغەنی شەهد، گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و تهنها راگهیاندنی فهرمی ماوه.
شەهد، یەکێکە لە دیارترین ڕاهێنەرەکانی عێراق و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لەگەڵ یانەکانی نەجەف، نەفت وەست، شورتە و هەڵبژاردەی عێراق زهورا ههیه.
چاوەڕوانییەکان لە شەهد:
هاندەرانی یانەی دهۆک هیوایەکی زۆریان بەم ڕاهێنەرە نوێیە هەیە بۆ ئەوەی تیمەکەیان لەو دۆخە ناهەموارەی تێیکەوتووە رزگار بکات و ئەنجامەکان بەرەو باشتربوون ببات.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یانەی دهۆک بە فەرمی گەیشتنی عەبدولغەنی شەهد و دەستەی یاریدەدەری رابگەیەنێت و راهێنەرە نوێیەکەش یەکەم یەکەی مەشقیی خۆی لەگەڵ ههڵۆكانی چیا بكات.