Loading...
ئاسیاجیهانسعوودیەعێراقگرنگترین

گراهام ئاڕنۆڵد جەنگی دەروونی پێش یارییه‌كه‌ی سعودیە راده‌گه‌یه‌نێت

فیفاش دەیەوێت سعودیە سەربکەوێت بۆ مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

گراهام ئاڕنۆڵدی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێش یارییان به‌رامبه‌ر سعودیه‌ باسی ورده‌كاریی یارییه‌كه‌ و متمانه‌ی به‌ تیپه‌كه‌ی كرد.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گراهام ئاڕنۆڵد، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پێش یارییان به‌رامبه‌ر سعودیه‌ له‌ پاشكۆی گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2026 بە شێوازێکی سه‌رنجراكێش فشارەکانی خستە سەر شانی هەڵبژاردەی سعودیە و جەختی له‌وه‌كرده‌وه‌ کە تیمەکەی بە ورەیەکی بەرز و بێ هیچ فشارێکەوە ئامادەی یارییە چارەنووسسازەکەن.

ئاڕنۆڵد، کە بە پێکەنین و ئارامییەوە قسەی دەکرد، یارییەکەی وەک ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تایبەت ناوبرد و ڕایگەیاند:

 “سبەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تایبەت ده‌كه‌ین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئه‌و یارییه‌كه‌ دەکەین”

خاڵی سەرەکی و پەیامە روونه‌كه‌ی ئاڕنۆڵد، گواستنەوەی هەموو بارگرژی و فشارەکان بوو بۆ  ڕکابەرەکەیان، ئەو بە روونی گوتی

“فشارەکان لەسەر هەڵبژاردەی سعودییە نەک لەسەر ئێمە.”

بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانی، چەند هۆکارێکی خستەڕوو رایگه‌یاند،

به‌هۆی ئه‌وه‌ی سعودیه‌ دوو دەرفەتیان بۆ سەرکەوتن هەیە، بە پێچەوانەی ئێمەوە کە پێویستە یارییەکە ببەینەوە ئەمەش فشارێکی گەورەیان لەسەر دروست دەکات، هه‌روه‌ها فشارەکە لەلایەن هاندەران و میدیای سعودیەوە لەسەر هەڵبژاردەکەی خۆیانە، نەک لەسەر ئێمە.”

راهێنه‌ری ئوسترالیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق گوتیشی،

 “ئێمە دڵخۆشین، و پاشکۆی ئاسیاویمان مسۆگەر کردووە. بۆیە بە ئارامییەوە یاری دەکەین.”

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کە مشتومڕی زۆری ناوەتەوە، ئاڕنۆڵد ئاماژەیەکی سەرسوڕهێنەری کرد و گوتی،

 “فشارەکە لەلایەن هەمووانەوە لەسەر هەڵبژاردەی سعودیەیە، تەنانەت فیفاش، بۆ ئەوەی سەربکەون.”

ئەم لێدوانە وەک ئاماژەیەک بۆ خواستی گشتی بۆ سەرکەوتنی سعودیە لێکدرایەوە و جەنگە دەروونییەکەی گەیاندە ئاستێکی باڵاتر.

لەنێو قسه‌كانیدا، ئاڕنۆڵد دوو هەواڵی گرنگی بۆ هاندەرانی عێراق ئاشکرا کرد:

  1. ئامادەیی ئەیمەن حوسێن:بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند: “ئەیمەن حوسێن ئامادە دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکە.”
  2. توانای گۆڕانکاری لە پێکهاتەدا:ئاماژەی بەوەدا کە پلانی جیاوازی هەیە و گوتی

 “دەتوانم بە پێکهاتەیەکی تەواو جیاواز یاریی بکەم لەو پێکهاتەیەی کە ڕووبەڕووی ئیندۆنیزیا بووینه‌وه‌”

ئاڕنۆڵد بە پێکەنینەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و گوتی

 “سەیرمان بکەن، ئێمە پێدەکەنین و هەست بە هیچ فشارێک ناکەین.”

هه‌ڵبژارده‌ی عێڕاق سبه‌ی كاتژمێر 10:30 شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له‌ یاریی پاشكۆی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال له‌ یاریگای جه‌وهه‌ره‌ له‌ سعودیه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ یاریی ده‌كات و عێڕاق ده‌بێت یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بگاته‌ مۆندیال.

بابەتی زیاتر

Back to top button