
یاریگا –
فێران تۆرێس، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و کەمپی هەڵبژاردەکەی جێهێشتووە.
بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، فێران تۆرێس تووشی گرژبوونی ماسوولکە بووە، بەوهۆیە لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکە دوورخراوەتەوە و بەشداری یارییەکەی ئیسپانیا بەرامبەر بولگاریا ناکات.
Ferran Torres, desconvocado para jugar contra Bulgaria.
ℹ️ Más información: https://t.co/NjzHx6W4yc #VamosEspaña | #CopaMundialFIFA pic.twitter.com/P8uFDxOsL0
— Selección Española Masculina de Fútbol (@SEFutbol) October 13, 2025
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەش کردووە، پزیشکانی بارسێلۆنا لە وردەکاری دۆخی تەندروستی یاریزانەکە ئاگادارکراونەتەوە، فێران دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت.
سبەی سێشەممە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 کاتژمێر 21:45 بەکاتی هەولێر رووبەڕووی هەڵبژاردەی بولگاریا دەبێتەوە.