Loading...
گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

هەموو شتێک بزانە؛ تاوەکو ئێستا چەند هەڵبژاردە گەیشتوونەتە مۆندیالی 2026؟

چارەنووسی شەش هەڵبژاردەی دیکە یەکلاییدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 12ـی ئۆکتۆبەری 2025، هەڵبژاردەی گانا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بە گۆڵێکی محەمەد کودوس لە هەڵبژاردەی کۆمۆرۆسی بردەوە و بەفەرمی خۆی گەیاندە جامی جیهانی 2026.

تاوەکو ئێستا بە فەرمی 21 هەڵبژاردە بۆ جامی جیهانی 2026 سەرکەوتوون، بە ئەگەرێکی زۆر لەم هەفتەیە شەش هەڵبژاردەی دیکە سەردەکەون، کە بۆ یەکەمجارە 48 هەڵبژاردە بەشداریی وەشانێکی مۆندیال دەکەن.

تاوەکو ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور لە رێگەی پاڵاوتنەکان نەگەیشتوونەتە مۆندیالی داهاتوو، بەڵام رەنگە ئەم هەفتەیە  ئینگلتەرا، پۆرتوگال، سویسرا و فەرەنسا بگەنە مۆندیال.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تەنیا بە بردنەوە لە لاتیڤیا بەفەرمی دەگاتە مۆندیال و سێ هەڵبژاردەکەی دیکەش پشت بە ئەنجامی خۆیان و هەڵبژاردەکانی دیکە دەبەستن.

هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی جامی جیهانی 2026

وڵاتانی میواندار: ئەمریکا – کەنەدا – مەکسیک

ئاسیا: ئوردن – ئوسترالیا – ئێران – ژاپۆن – کۆریای باشوور – ئۆزباکستان

ئەمریکای باشوور: ئەرجەنتین – بەرازیل – کۆڵۆمبیا – ئیکوادۆر – پاراگوای – ئۆرۆگوای

ئەفریقا: میسر – جەزائیر – مەغریب – تونس – گانا

ئۆقیانووس: نیوزلەندا


 

بابەتی زیاتر

Back to top button