
یاریگا –
نیازی بارسێلۆنا بۆ مارکوس راشفورد و هێشتنەوەی لە یانەکە ئاشکراکرا.
راشفورد لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بەخواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە بارساوە کرد. ئەوە دوای ئەوەی کە روبێن ئامۆریمی راهێنەری مان یونایتد ئەو یاریزانە ئینگلیزیەی نەویستەوە، سەرباری پیشاندانی ئاستێکی باش لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا کە هەر بەخواستن لەو یانەیەش بوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە مێدیا ئیسپانیەکان بڵاویان کردووەتەوە، یانە کاتالوونیەکە دەیەوێ بۆ دوای ئەم وەرزەش راشفۆرد بهێڵێتەوە.
لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە بارسێلۆنا ئەو نرخەی خراوەتەسەر مارکوس (30 ملیۆن یۆرۆ) زۆر هەرزانە ئەگەر بێتوو ئەستێرە 27 ساڵیەکە لەسەر ئەو ئاستەی ئێستای بەردەوامبێت. خودی مارکوسیش نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ مانچێستەر یونایتد.
☎️❗️𝐄𝐗𝐂𝐋𝐔𝐒𝐈𝐕𝐄: Barça are SERIOUSLY considering keeping Marcus Rashford beyond this season.
The club see his €30m price tag a bargain if his form continues. 💰
Rashford himself also doesn’t want to return to Manchester. ❌ pic.twitter.com/iIlP28kgkN
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) October 12, 2025
راشفورد لەم وەرزە لەگەڵ بلاوگرانا لە 8 یاریی خولی ئیسانی گۆڵێک و 3 ئەسێست و، لە 2 یاریی چامپیۆنزیلیگیش 2 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە.