ئوپامێکانۆ گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و ریال مەدرید لەگەڵ لیڤەرپوول خەریکی رێککەوتنێکن
سکای دۆچلاند زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
خەریکە بایرن میونشن بۆ هێشتنەوەی دایۆت ئوپامێکانۆ تووشی کێشە دەبێت.
گرێبەستی ئوپامێکانۆ لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی نەبووە.
تۆڕی هەواڵی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، ئوپامێکانۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانی داواکارییەکانی بە دەستەی کارگێڕی میونشن گەیاندووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.
یانە باڤارییەکە پێشتر ئۆفەرێکی درێژ خایەنی پێشکەشی ئوپامێکانۆ کردبوو، بەڵام ئۆفەرەکە بەدڵی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە نەبوو، بە تایبەت خاڵەکانی پەیوەست بە مووچێی ساڵانە، بۆیە لەوانەیە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی ئالیانز ئارێنا جێبهێڵێت.
🚨🛑 Dayot #Upamecano + agent are not planning to make any concessions to FC Bayern at this stage. They have presented their figures to Bayern, and it is now up to the club to decide whether they improve the offer again or not.
A new long-term contract is on the table, but there… pic.twitter.com/DwAH9cZiho
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) October 11, 2025
لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئوپامێکانۆ دەکات، چونکە ریال مەدرید تەواو خۆی بۆ گواستنەوەی ئیبراهیما کۆناتێ ئامادەکردووە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ناوی ئوپامێکانۆ پێشکەشی چابی ئاڵۆنسۆ کراوە، بەڵام راهێنەرە باسکییەکە بژاردەکانی دیکەی بەلاوە پەسندترە.
بایرن میونشن دەستەوەستان نییە، بەڵکو هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ماڕک گێی، بەرگریکار و کاپتنی کریستال پاڵاس دەستپێکردووە و بەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە لە هێڵی بەرگری هەرسێ یانەکە روودەدات.