
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی دەربارەی داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری پۆڵەندی یانەكەی داوە.
لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.
💣 El futuro de Lewandowski se aleja del Barça
✍️ @Alfremartinezz https://t.co/B8RpVMqrwZ
— Diario SPORT (@sport) October 12, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا بڕیاری كۆتایی خۆیداوە و وەرزی داهاتوو لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ یانەكە بەردەوام نابێت و وەرزی داهاتوو بە خۆڕایی ریزەكانی یانە كاتالۆنییەكە جێدەهێڵێت.
بارسێلۆنا بەهۆكاری دابەزینی ئاستی جەستەیی بڕیاریداوە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی نوێ نەكاتەوە.
یانەكە پێی وایە وەرزی داهاتوو ناتوانێت بە بێ هێرشبەرێكی سەرەڕمی گونجاو دەستپێبكات، بەڵام نایەوێت هێرشبەری گەورەی وەک خولیان ئالڤارێز بگوازێتەوە بەڵكو بە یاریزانەكانی لاماسیا جێگای پڕ دەكاتەوە.
لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 156 یاریی كردووە و توانیویەتی 105 گۆڵ بكات و 20 گۆڵیش درووست بكات.