Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت؛ رەخنەکانی هانزی فلیک بەتەواوەتی یامالی نیگەران کردووە

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکییەکانی نێوان بارسێلۆنا لە رێگەی هانزی فلیکی راهێنەر و، یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر یاریزانەکان، بەتایبەت لامین یامال دروستکردووە و دۆخەکە بەتەواوەتی ئاڵۆزاوە.

بابەتەکە لەوەوە دەستیپێکرد کاتێک هەفتەی یەکەمی مانگی رابردوو لویس دی لا فوێنتی راهێنەری ماتادۆرەکان یامالی بۆ هەردوو یارییەکەیان بەرامبەر بولگاریا و تورکیا بانگهێشت کردەوە، کە ئەوەش نیگەرانیی و تووڕەبوونی راهێنەرە ئەڵمانییەکەی بارسای لێکەوتەوە بەوەی کە ئیسپانیا لەو دوو یارییە پێویستی بە یامال نەبووە. دی لا فوێنتیشی بە هۆکار زانی بۆ سەرهەڵدانی پێکانی بەرگەدەیی لامین کە بەهۆیەوە ماوەیەک لە بلاوگرانا دابڕا.

راهێنەری ئیسپانیا وەڵامی قسەکانی فلیک دەداتەوە پەیوەست بە لامین یامال

لە نوێترین دەرەنجامەکاندا، وەک سەرچاوە مێدیاییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، یامال نیگەرانە لەو رەخنە ئاشکرایانەی فلیکی راهێنەر دەیگرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی نووسیوە پاریس سانجێرمان ئاگەداری دۆخەکەیە و دەیەوێ پلانەکەی لەو رێگەیەوە سەربخات کە گواستنەوەی لاوە بەهرەمەندەکەیە بە برە گرێبەستێکی مێژوویی.

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە کە خودی یامال بە رووی پەیوەندیکردنی بە خولی ئینگلیزیەوە کراوەیە.

هەوڵەکانی پی ئێس جی بۆ گواستنەوەی یامال بە برە پارەیەکی ریکۆردشکێن چەند رۆژێکە مێدیا جیهانییەکانی تەنیوە. یانە فەڕەنسییەکە دەیەوێ لەپێناو گەیشتن بە تواناکانی یاریزانە 18 ساڵییەکە بڕی 230 ملیۆن یۆرۆ بدات. ئەوەش زیاترە لەو نرخەی کە ساڵی 2017 هەر لە بارسێلۆنا نێیمار دا سیلڤای پێگواستەوە بۆ باخچەی شازادەکان.

Back to top button