Loading...
ئینگلتەرا

هازارد جارێکی دیکە پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدن هازارد، ئەفسانەی پێشووی چێڵسی، جارێکی دیکە درێسی یانە لەندەنییەکە دەپۆشێتەوە.

بەگوێڕەی راگەیاندنی فەرمی یانەی چێڵسی، هازارد ئەمڕۆ بۆ یارییەکی دۆستانە شانبەشانی کۆمەڵێک هاوڕێی پێشووی کە بریتین لە جۆن تێری، پیتەر چێک، دیێگۆ کۆستا، رامیرێس و جۆن میکێل ئۆبی رووبەڕووی ئەفسانەکانی لیڤەرپوول دەبنەوە. لەم چالاکییە خێرخوازییەدا، داهاتەکەی راستەوخۆ پێشکەشی چێڵسی و یەکێتی یاریزانانی یانەکە دەکرێت، بەجۆرێک گەڕانەوەی هازارد تەنیا لە خۆشەویتیەوە نییە بەڵکو خزمەت بە ئامانجێکی باڵاتر دەکات.

دوایین دەرکەوتنی فەرمی ئەستێرە بەلجیکییەکە لەو یارییە کۆتاییە لەبیرنەکراوەی یۆرۆپالیگدا بوو، کاتێک چێڵسی بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ئارسناڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هازارد جامەکەی بەرزکردەوە و ماڵئاوایی لە تۆپی پێی ئینگلتەرا کرد. تەنیا دوای هەفتەیەک بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و دوای حەفت ساڵ ستامفۆردبریجی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button