Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

خلێفی بە مەرجێک ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێرێز ئاسایی بکاتەوە

هەنگاوی یەکەمی ناوە و چاوەڕێی وەڵامە

Yariga App

یاریگا –

ناسڕ خلێفی، سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەیەوێت تەواوی ناکۆکییەکانی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید چارەسەر بکات.

خلێفی دەستی ئاشتبوونەوەی بۆ پێرێز درێژکردووە و رۆژنامەی ئێل دێسمارکێ لە زاری خلێفی بڵاویکردووەتەوە، هەموو یانەکان یەک خێزانن و ئامانجیان خزمەتکردنی تۆپی پێی ئەوروپایە.

دوای گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمانەوە بۆ ریال مەدرید، گرژییەکی زۆر کەوتە پەیوەندی نێوانیان، بەڵام ئێستا خلێفی ئامادەیە دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە، تایبەت دوای نزیکبوونەوەی بارسێلۆنا لە دەستبەرداربوون لە پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپا.

رۆژنامەکە لە زاری خلێفی بڵاویکردووەتەوە؛

ئێمە یەک خێزانین و دەمانەوێت هەمووان بە ریال مەدریدیشەوە بگەڕێنەوە، ئێرە ماڵ و خێزانی ئەوانە و ئەم ماڵە بۆ هەمووانە.

پێویستیمان بە هیچ پاڵەوانیەتییەکی دیکە نییە، ئەمڕۆ باشترین پاڵەوانیەتیمان و بە شێوازێکی باشتر هەیە. ئێمە ئەمەمان دەوێت و بارسێلۆناش ئەمەی دەویست، با بزانین دواتر چی روودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button