
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی جۆرجیا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان هەڵبژاردەی ئیسپانیا میوانداری هەڵبژاردەی جۆرجیا بكات، لە میانی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەم قۆناخەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دوو یاریی كردووە و هەردوو یارییەكەی بردووەتەوە لە ئەگەر بردنەوەی دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر جۆرجیا و بولگاریا ئەوا راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە مۆندیالی 2026.
لە یاریی یەكەمدا بەرامبەر بولگاریا یارییكرد و 3-0 یارییەكەی بردەوە لە یاریی دووەمیشدا بەرامبەر توركیا یارییكرد و 6-0 یارییەكەی لێبردەوە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی جۆرجیا لە یەكەم یاریی بەرامبەر توركیا 3-2 شكستیهێنا و لە یاریی دووەم 3-0 لە بولگاریای بردەوە.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئیسپانیا بە بێ دین هاوسن، رۆدری، لامین یامال، گاڤی و نیكۆ ویلیامس رووبەڕووی جۆرجیا دەبێتەوە.
جۆرجیا بە بێ ئەستێرەی یەكەمی خڤیچا كڤاراتسخێلیا بەرامبەر ئیسپانیا یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا
سیمۆن
پۆرۆ، لی نۆرماند، كوبارسی، كۆكۆرییا
مێرینیۆ، زوبیمێندی، پێدری
پینۆ، ئۆیارزاباڵ، فێران
پێكهاتەی پێشبینیكراوی جۆرجیا
مامارداشڤیڵی
كاكابادزی، كاشیا، گۆكلیچیدزی، لۆچۆشڤیڵ
گاگنیدزی، كۆچۆراشڤیڵی، مێكابیشڤیڵی، داڤیتاشڤیڵی
میكاتادزێ، گۆچۆڵێشڤیڵ