
یاریگا –
فڕانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتین، بەشداری لە یاریی داهاتووی ئەرجەنتین ناکات و دەگەڕێتەوە مەدرید.
ماستانتونۆ لە ماسوولکەی رانی چەپەی تووشی پێکانبووە، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارینەکراوە.
ماستانتونۆ دەگەڕێتەوە مەدرید و دەستبەجێ پشکنینی ورد دەکات، تاوەکو بەباشترین شێوە بۆ یاریی کلاسیکۆ لە 26ی ئەم مانگە ئامادەبێت.
ریال مەدرید لە یەک شەودا دوو هەواڵی ناخۆشی پێگەیشت، ئەمەش دوای تووشبوونی کیلیان ئێمباپێش لە قاچی راستەی بە پێکان.
لەلایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی بەشداری یاریی داهاتوو بەرامبەر ڤێنێزوێلا ناکات بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر بدات.
بەگوێرەی پێگەی UOL، مێسی دەگەڕێتەوە مەیامی و لەگەڵ یانەکەی رووبەڕووی ئاتاڵانتا لە خولی ئەمریکی دەبێتەوە.