
یاریگا –
ئەمڕۆ لە قۆناخی پلەی ئۆفی جامی جیهانی كیشوەری ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا لە سعوودییە هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیا ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پلەی ئۆف بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی لە كۆی 10 یاریی 15 خاڵی كۆكردەوە و نەیتوانی راستەوخۆ لە پلەی یەكەم و دووەم خۆی بگەیەنێتە یارییەكانی جامی جیهانی، لە پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەی بوو.
هەڵبژاردەی عێراق بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 پێوویستە دوو یاریی داهاتووی لە هەڵبژاردەكانی ئیندۆنیزیا و سعوودییە بباتەوە.
ئامانجی هەڵبژاردەی عێراق ئەوەیە بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا لە دوای ئەوەی لە ساڵی 1986 گەیشتە مۆندیال جارێكی دیكە ئەو كارە دووبارە بكاتەوە.
ئیندۆنیزیا لە یاریی یەكەم بەرامبەر سعوودییە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستیهێنا و ئەگەر ئەمڕۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق بدۆڕێت ئەوا بە یەكجاری ماڵئاوایی دەكات.
لە قۆناخی چوارەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 شەش هەڵبژاردە لە دوو كۆمەڵەدا بە یاسای خول یاریی دەكەن، عێراق، سعوودییە و ئیندۆنیزیا لە كۆمەڵەی دووەم دێن. خاوەن ریزبەندی یەكەم راستەوخۆ خۆی دەگەیەنێتە یارییەكانی جامی جیهانی 2026, خاوەنی ریزبەندی دووەم جارێكی دیكە یاریی پاشكۆ دەكاتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
گومان لە بەشداریكردنی ئەیمەن حوسێن بۆ یاریی بەرامبەر ئیندۆنیزیا دەكرێت.
ئیندۆنیزیاش بە بێ ئۆلی رۆمینی رووبەڕووی عێراق دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی عێراق
جەلال حەسەن
میرخاس دۆسكی، زەید تەحسین، رێبین سولاقا
ئەمیرعەماری، كێڤن یەعقووب، ئیبراهیم بایش، ماركۆ فەرەج، یوسف ئەمین
شێركۆ كەریم، ئەیمەن حوسێن
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیندۆنیزیا
مارتین پایس
دین جەیمس، جای ئیدزێس، كێڤن دیكس
یەعقوب سابوری، مارک كلۆک، جۆی پێلوپیسی، ریكی كامبوایا
بێكهام پوترا، میلیانۆ جۆناسان، راگنار ئۆراتمانگۆن