
یاریگا –
زەوڕا شوێن گرەوەی عەبدولغەنی شەهدی دەستنیشان کرد و ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەی بە میسڕیەک سپارد.
دوای شکستەکەیان لە کلاسیکۆی عێڕاق بەرامبەر قوەجەوییە، عەبدولغەنی شەهد وازی لە ئەرکی راهێنەرایەتی زەوڕا هێنا، کەمێک پێش ئێستا دەستەی کارگێڕی زەوڕا بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ عیماد ئەلنەحاس راهێنەری میسری واژۆ کرد.
عیماد ئەلنەحاس، تەمەنی 49 ساڵە و لە پێشووتر لە میسڕ راهێنەرایەتی یانەکانی ئەسوان ، تەنتا ، رەجا ، ئەلشەرقیە ، مقاولون ئەلعەرەب ، ئیتحاد ئەسکەندەری و لەگەڵ ئەهلی کردووە.
زەوڕا لە سێ یاریی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق خاوەن دوو خاڵە و لە ریزبەندی 16 دێت، لە ریزبەندی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دوو بە سێ خاڵ لە رێزبەندی دووەم دێت و لە 22ـی ئەم مانگە دەبێتە میوانی ئیستقلال دوشەنبەی تورکمانستانی.