Loading...
ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

گڕاهام ئاڕنۆڵد: هەنگاو بە هەنگاو مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو یارییە دەکەین

عێڕاق رووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق باسی گرینگی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە دەکات و دەڵێت هەنگاو بە هەنگاو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

لە یاریی پاشکۆی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، شەممە ( 11ـی ئۆکتۆبەری 2025 ) کاتژمێر 10:30ـی شەو لە یاریگای مەدینەی ریازی شا عەبدوڵا لە سعودیە، عێڕاق رووبەڕووی ئیندۆنیزیا دەبێتەوە.

گڕاهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق دەربارەی کەش و هەوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایگەیاند:

پێشووتر لەم دۆخە دابویمە لەگەڵ هەڵبژاردەی تر، هەرچەندە هەنگاو بە هەنگاو مامەڵە لەگەڵ ئەم دوو یارییە دەکەین، بەڵام ئێستا پێویستە هەموو بیرمان لای یارییەکەی ئیندۆنیزیا بێت.

دەربارەی ئامادەکاری تیپەکە بۆ یارییەکە، راهێنەرە ئوستڕالیەکەی هەڵبژاردەی عێڕاق گووتی:

سەرجەم یاریزانەکان بە رێژەی سەدا سەد بۆ یارییەکە ئامادەن، تەنها ئەیمەن حوسێنی هێرشبەر نەبێت کە دوای مەشقەکانی ئەمڕۆ بریاری کۆتایی لەبارەیەوە دەدەین، پێویستە یاریزانەکان بیریان لە ئەنجامی یارییەکە بێت و خۆیان بە ناوبژیوانەوە خەریک نەکەن.

لە سەر ئاستی دەروونی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی عێڕاقەوە، گڕاهام باسی گەشبینی و پەرۆشی یاریزانەکانی کرد و گووتی:

یاریزانەکان گەشبینن و  باری دەروونیمان تەواو جێگیرە، هەمووان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەم دوو یارییە دەکەین، سەرجەم یاریزانەکان ئەم چەند رۆژە پابەند بوونە بە تەواوی رێنماییەکان، دەمانەوێت خەونی عێڕاقیەکان بکەینە راستی.

لە یەکەم یارییدا ئیندۆنیزیا 3 _ 2 بەرامبەر سعودیە شکستی هێناوە، لە ئەگەری سەرکەوتنی عێڕاق لە یارییەکە بە جیاوازی دوو گۆڵ، شێرەکانی رافیدەین بەرامبەر سعودیە پێویستیان تەنها بە یەکسان بوونە بۆ ئەوەی بۆ جاری دووەم لە مێژوودا بگەنە یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button