هاری کەین بە ئامانجێکی مێژوویی دەگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ

یاریگا –
سەرباری پیشاندانی لووتکەی ئاستی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک، بەڵام هاری کەین هێشتا چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ. ئەوەش لەپێناو ئامانجێکی مێژوویی.
کەین کە هاوینی 2023 بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ وەک گرانترین گواستنەوە لە مێژووی بۆندسلیگا لە توانهامەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، لە یەکەم وەرزی لەگەڵ باڤارییەکان توانی بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خولەکە و تەنانەت گۆڵکاری سەر خولە بەهێزەکانی کیشوەری ئەوروپا کە دواجار خەڵاتی پێڵاوی زێڕینیشی بردەوە. لەم وەرزەش لە 10 بەشداریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بە درێسی باڤارییەکانەوە، بەشداریی 21 گۆڵی کردووە (18 گۆڵ و 3 ئەسێست).
بەگوێرەی زانیارییەکانی بین جەیکوبسی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئینگلیزیی، شازدە ئینگلیزیەکە دەیەوێ بۆ دوو وەرزی دیکە لە پرێمەرلیگ یاریی بکاتەوە لەپێناو شکاندنی ریکۆردی زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لە مێژووی ئەو خولە.
تا ئێستا ریکۆردی خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە پرێمەرلیگ بە نێوی ئالان شێرەری ئەفسانەی ئەو وڵاتە و نیوکاسڵە کە 260 گۆڵی هەیە، بە جیاوازی 47 گۆڵ لە هاری کەین.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هێرشبەرە ئینگلیزیەکە یان لە هاوینی 2026 یاخود 2027 دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی. پێشبینیشی کردووە یانەی مانچێستەر یونایتد وێستگەی داهاتووی بێت.
🚨 Harry Kane wants to play for two more seasons in the Premier League so he can attempt to break Alan Shearer’s Premier League goalscoring record.
He’s currently 47 goals behind Shearer’s tally that stands at 260.
Harry Kane will return to England either in the summer of 2026… pic.twitter.com/oeqxbqOKHp
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) October 9, 2025