Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری ماگوایەر نابێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر نایەوێ جارێ دەستبەرداری هاری ماگوایەر بێت. لەو پێناوەشدا گفتوگۆیان لەگەڵ سازکردووە.

ماگوایەر لە هاوینی 2019 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند لە لێیستەر سیتیەوە وەک گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژوو پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کرد. لەو وەرزانەی دواییش وەک کاپتنی یەکەی یانەکەش دەستنیشانکرا، بەڵام بەهۆی داکشانی ئاستیەوە قۆڵبەندیەکەی لێ وەرگیرایەوە و درا بە بڕونۆ فێرناندێش.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی مان یو لە گفتوگۆدان لەگەڵ یاریزانە 32 ساڵیەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا دانیشتنی رووبەڕوو لەنێوان یانە ئینگلیزیەکە و نوێنەرەکانی ماگوایەر روویداوە. یانەکە دڵخۆشن بە کاریگەریی و رۆڵی سەرکردایەتی یاریزانە ئینگلیزیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button