Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

ئێستا؛ دهۆک راهێنەرێکی نوێ دەستنیشاندەکات

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی سلێمان رەمەزان لەگەڵ یانەی دهۆک یەکلاییدەبێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیوویەتی، سلێمان رەمەزان بۆ ماوەی چەند رۆژێکی دیکە وەک راهێنەری یانەی دهۆک بەردەوامدەبێت و تاوەکو هەڵوەکانی چیا راهێنەرێکی نوێ دەستنیشاندەکەن سلێمان رەمەزان لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە راهێنەران ئەحمەد سەڵاح و عەبدولغەنی شەهد بەربژێرن بۆ ئەوەی وەک راهێنەری نوێی دهۆک دەستبەکاربن.

هاوکات یاریگا زانیویەتی، لەنێوان ئەو دوو بەربژێرە، ئەحمەد سەڵاح نزیکترە لەوەی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵۆکانی چیا وەربگرێت.

ئه‌مڕۆ سلێمان ره‌مه‌زان دوا په‌یام به‌ یانه‌ی دهۆك ده‌دات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button