
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئازەربایجان دووپاتكردهوه.
بڕیاره سبهی شهو كاتژمێر 09:45 به كاتی ههولێر لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانیی 2026، فهرهنسا بهرامبهر ههڵبژاردهی ئازربیجان یاریی بكات.
کاپتنەکەی “کەڵەشێرەکان” لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکە قسەی کرد، سەرەڕای ئەوەی کە بەهۆی پێکانەکەی لە پاژنەی پێیدا لە یاریی ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ، بەشداریی زۆری لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەیدا نەکردبوو.
ئێمباپێ گەشبینیی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی ڕۆژی هەینیدا و گوتی،
“من دەمەوێت یاری بکەم، ڕاهێنەریش دەیەوێت یاری بکەم، پێموانییە هیچ کێشەیەکم هەبێت.”
🗣️ « Il ne fallait pas trop en faire, parce que c’était contre Paris » 😅
Kylian Mbappé à propos de la visite de son frère lors du match entre le LOSC et le PSG 👀#Mbappé pic.twitter.com/rNxhKLRVGR
— CANAL+ Foot (@CanalplusFoot) October 9, 2025
گوتیشی،
“هەست بە باشی دەکەم، لەگەڵ ڕاهێنەر قسە دەکەین، ئەمڕۆ مەشق دەکەم، کە دوا تاقیکردنەوەیە، بەڵام هیچ نیگەرانییەکی دیاریکراوم نییە.”
“ڕیاڵ مەدرید ڕێگریی لێ نەکردم”
ئەستێرەکەی فەرەنسا جەختی لەوە کردەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید، سەرەڕای پێکانەکەی، دژی بەشداریکردنی نەوەستاوەتەوە و گوتی،
“باسی یانەکە دەکەین بەهۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەی پێشوودا ڕوویدا، بەڵام ئەم بابەتە هەمیشە هەبووە چونکە یانەکان ئەوانەن کە پارەکە دەدەن، بەڵام بۆ یاریزانان، یاریکردن بۆ هەڵبژاردە گرنگترین شتە، نرخەکەی دیاری ناکرێت.”
ئێمباپێ درێژەی پێدا،
“کارەکان لە مەدرید بە باشی بەڕێوەچوون و بابەتەکە زۆر ڕوون بوو، من کێشەیەکم لە پاژنەی پێمدا هەیە، بەڵام گوتم کە دەمەوێت یاری بکەم، و هیچ کەس ڕێگریی لێ نەکردم.”
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئێمباپێ باسی لە خۆگونجاندنی لەگەڵ ژیانی نوێی لە مەدرید کرد و رایگهیاند،
“بە باشی لە مەدرید خۆم گونجاندووە، لەوێ هەست بە ئاسوودەییەکی زیاتر دەکەم. ئەمە هێرشکردن نییە بۆ سەر فەرەنسا. شێوازی ژیان جیاوازە، و لە پاریس کەمتر پڕ لە فشارە، تەرکیز و چالاکیی خۆمم وەرگرتووەتەوە.”
ئێمباپێ باسی لە دەستپێکە بەهێزەکەی ئەم وەرزەی کرد
“وەرزێکی نوێیە، پشوومان وەرگرت و خۆم بە باشی ئامادە کرد، وەرزەکەم بە باشی دەستپێکرد، هێشتا کەمێک زووە، ئەمە تەنها سەرەتایە، هەموو هەوڵێکی خۆمم دا بۆ دەستپێکێکی باش، خەریکە لەوە تێدەگەین کە ڕاهێنەر چابی ئالۆنسۆ چاوەڕوانی چی لێمان دەکات.”
ئایا ڕیکۆردە مێژووییەکەی جیرود دەشکێنێت؟
🗣️ « Je pense que je vais le battre… Peut-être demain ? Qui sait ? »
Kylian Mbappé à propos du record d’Olivier Giroud 🇫🇷#Mbappé #Giroud pic.twitter.com/8Q6pS3EV43
— CANAL+ Foot (@CanalplusFoot) October 9, 2025
کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا لە یاریی بەرامبەر ئازەربایجاندا ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەشکێنێت کە بە ناوی ئۆلیڤیێ جیرۆیە، لە وەڵامدا گوتی،
“پێموایە دەیشکێنم، بەڵام کەی، نازانم، لەوانەیە سبەی، کێ دەزانێت؟ لەوانەیە دوای ماوەیەکی درێژتر بێت، ئەمە شتێکی ئاساییە، و دواتر تێیدەپەڕێنم.”
له كۆتاییدا ئێمباپێ جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی لە گۆڵ تۆمارکردن گرنگترە و گوتی،
“هیچ نهێنییەک ئاشکرا ناکەم ئەگەر بڵێم دەتوانم گۆڵ لە هەر تیپێک بکەم. هەر یارییەک دۆخی خۆی هەیە. ئازەربایجان لەگەڵ ئۆکرانیا یەکسان بووە، گرەوی یارییەکە لە تەنها گۆڵ تۆمارکردن گەورەترە، هەرچەندە نامانەوێت خۆمان لەوەش بێبەش بکەین.”